به‌مزاونه

 

 

ئەم ماڵپەڕە

 لە ژێر كاردایە

 
 
 
 

وته‌ى ماڵپه‌ڕ

 

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : ((والذي نفسُ مُحمَّدٍ بيده لتفترقنَّ أمتـي على ثلاث وسبعين فرقة ، واحدةٌ في الـجنَّة وثنتان وسبعون فـي النار ، قيل : يا رسول الله مَنْ هو ؟ قال : الـجماعة)) ، وفـي روايةٍ أخرى قال (صلى الله عليه وسلم) : ((ما أنا عليه اليوم وأصحابـي)).

سوێند به‌و خوایه‌ى كه‌ گیانى (مُحمَّد)ى (صلى الله عليه وسلم) به‌ ده‌سته‌ به‌ دڵنیایى یه‌وه‌ ئومه‌ته‌كه‌م دابه‌ش ده‌بێت بۆ حه‌فتاوسێ تاقم و فیرقه‌ ، یه‌كێكیان له‌ به‌هه‌شت دایه‌ و حه‌فتاودووى له‌ دۆزه‌خ دایه‌ ، ووترا : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كێن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ رِزگار بووه‌ ؟
فه‌رمووى : (كۆمه‌ڵى موسڵمانانه‌) ، له‌ رِیوایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تی :(ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ من و هاوه‌ڵانمی له‌ سه‌ره‌) .

  * شیعه‌

وشه‌ی (شیعه‌) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا واته‌ : (شوێنكه‌وته‌ و پشتیوان و دۆست) .
به‌ڵام له‌ زاراوه‌دا : بۆ گروپێكی ئاینی لاده‌ر له‌ رِێگای رِاستی ئیسلامه‌تی به‌كارهێنراوه‌ كه‌ خۆیان داده‌نێن به‌ (شوێنكه‌وته‌ و پشتیوان و دۆست)ی عه‌لی و بنه‌ماڵه‌ و نه‌وه‌كانی!
پێناسه‌ی شیعه‌ : ئه‌وانه‌ن كه‌وا خۆیان داده‌نێن به‌ (شوێنكه‌وته‌ و پشتیوان و دۆست)ی عه‌لی و بنه‌ماڵه‌ و نه‌وه‌كانی ، وه‌ باوه‌رِیان وایه‌ : ده‌بوایه‌ عه‌لی و نه‌وه‌كانی پێشه‌وا و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ببوونایه‌ به‌ ده‌ق و وه‌سێت ، وه‌ نابێت كاربه‌ده‌ستێتی (الإمامة والـخِلافة) له‌ نه‌وه‌كانی عه‌لی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر شتی وا روویدا ئه‌وا به‌ سته‌م ده‌بێت یان به‌ هۆی ئاشكرانه‌كردنی هه‌ڵوێستی خۆیانه‌وه‌یه‌ ، وه‌ بابه‌تی (الإمامة‌) به‌ پایه‌یه‌ك له‌ پایه‌كانی ئاین ده‌زانن و باوه‌رِیان به‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بێ به‌ری بوویت له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و شوێنه‌كه‌وته‌كانیان .

  * موعته‌زیله‌

پێناسه‌ی موعته‌زیله‌ : گروپێكی فه‌لسه‌فی عه‌قڵانیه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی هه‌مه‌ چه‌شن كه‌ له‌ بواره‌كانی بیروباوه‌رِدا بایه‌خ به‌ به‌ڵگه‌ عه‌قڵیه‌كان ده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌ شه‌رعیه‌كان رِه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌ .
بنه‌ماكانی بیروباوه‌رِی موعته‌زیله‌ : بیروباوه‌رِی موعته‌زیله‌كان بنیات نراوه‌ له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ :
1 ـ التوحید : (كه‌ مه‌به‌ستیان پێی باوه‌رِنه‌بوون و رِه‌د كردنه‌وه‌ی سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌) .
2 ـ العدل : (كه‌ مه‌به‌ستیان پێی باوه‌رِنه‌بوون و رِه‌د كردنه‌وه‌ی قه‌زا و قه‌ده‌ره‌) .
3 ـ
الـمنـزلة بين الـمنـزلتين  : (كه‌ مه‌به‌ستیان پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك كه‌ تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌دات نه‌ كافره‌ و نه‌ ئیمانداره‌ ، به‌ڵكو له‌ پله‌یه‌كدایه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا) .
4 ـ الوعد والوعید : (كه‌ مه‌به‌ستیان پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك كه‌ تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌دات به‌ هه‌تا هه‌تایی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بمرێت و ته‌وبه‌ نه‌كات) .
.

  * خه‌وارج

پێناسه‌ی خه‌وارج : ئه‌وانه‌ن كه‌وا موسڵمانان ته‌كفیر ده‌كه‌ن (به‌ كافریان داده‌نێن) به‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌ گه‌وره‌كان و ده‌رده‌چنه‌ سه‌ر كاربه‌ده‌ستان و له‌ رِیزی موسڵمانان ده‌رِۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : كاتێك هه‌ردوو كۆمه‌ڵی موسڵمانان له‌ جه‌نگی (صفين)دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ردوو ێه‌حابی (
أبو موسى الأشعري) له‌ لایه‌ن (علی)ه‌وه‌ و (عمرو بن العاص)یش له‌ لایه‌ن (معاویه‌)ه‌وه‌ بكه‌ن به‌ دادوه‌ر له‌ نێوانیاندا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ نێو سوپاكه‌ی (علی)دا به‌رهه‌ڵستی ئه‌م كاره‌یان كرد و وتیان نابێت مرۆڤـ بكرێت به‌ دادگه‌ر له‌ بواره‌ شه‌رعیه‌كاندا و به‌ هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه‌ برِیاری (كافر بوون)یان دا به‌سه‌ر (علي ومعاوية‌) و هه‌ردوو دادوه‌ر (أبو موسى وعمرو بن العاص) و ئه‌وانه‌ش كه‌ رِازی بوون به‌ برِیاری هه‌ردووكیان ، وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا له‌ ریزی موسڵمانان ده‌رچوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆیان جیا كرده‌وه‌ و له‌ 10ی / 10 ی / ساڵی 37) كۆچیدا په‌یمانیان دا به‌ (عبد الله بن وهب الراسبی) و كردیان به‌ پێشه‌وا و كاربه‌ده‌ستی خۆیان .

  * مورجیئه‌

پێناسه‌ی مورجیئه‌ : ئه‌و گروپه‌ن كه‌وا له‌ بواری (ئیمان)دا تێ كه‌وتون و لارِێ بوون ، چونكه‌ ده‌ڵێن : ئیمان بریتى یه‌ له‌ ناسین و به‌رِاستزانینی دڵ و دانپێدانانی زمان به‌ بێ كردوه‌ی ئه‌ندامه‌كان و ده‌ڵێن ئیمان زیاد و كه‌م ناكات .
به‌ڵام به‌ لای (ئه‌هلی و سوننه‌ و جه‌ماعه‌)وه‌ ئیمان بریتىیه‌ له‌
 (أعتقادٌ بالـجَنان ، وإقرارٌ باللسان ، وعملٌ بالـجوارح والأركان ، يزيد بطاعة الرحمن ، وينقص بطاعة الشيطان) .
واته‌ : ئیمان بریتى یه‌ له‌ باوه‌رِی دڵ و دانپێنانی زمان و كرداری ئه‌ندامه‌كان ، به‌ گوێرِایه‌ڵی خوا زیاد ده‌كات و به‌ گوێرِایه‌ڵی شه‌یتان كه‌م ده‌كات .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان : گروپی مورجیئه‌ له‌ نێوان ساڵانی (73) و (83)ی كۆچیدا په‌یدا بوون .
قه‌تاده‌ ده‌ڵێت : (بیدعه‌ی إرجاء له‌ پاش شكستی
ابن الأشعث  سه‌ریهه‌ڵدا) كه‌ ئه‌ویش له‌ ساڵی (83)ی كۆچیدا رِوویداوه‌ .

به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كان

شیعه‌

خه‌وارج

موعته‌زیله‌

عه‌لمانیه‌ت

صۆفى

 شوبهه‌

مورجیئه‌

پرسیار و وه‌ڵام

پرسیار بنێره‌

وه‌ڵامى پرسیاره‌كان

 

په‌يوه‌ندى

rebazalhaq@yahoo.com